دەقی وتەکانی ئەمینداری گشتیی جەماعەت بەم چەشنەیە:

بسم الله الرّحمن الرّحيم
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وأصحابه ومن والاه.

رَبَّنَاإِنَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ.
رَبَّنَا آمَنَّا بِمَا أَنزَلْتَ وَاتَّبَعْنَا الرَّسُولَ فَاكْتُبْنَا مَعَ الشَّاهِدِينَ.
رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا.
اللّهمّ انصر الإسلام والمسلمين أللّهمّ أعزّ الاسلام و المسلمين اللّهمّ انصر اخواننا في فلسطين وفي غزة العزة 
اللّهمّ ارحم شهدائهم واشف جرحاهم وأنزل عليهم سكينتك يا ارحم الراحمين!

خوای گەورە لە نزای حەزرەتی ئیبراهیم(سەلامی خوای لەسەر بێت) باس لە بابەتێکی گرینگی وەک هێمنایەتی و ئاسوودەیی دەکا و دەفەرموێت: وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ رَبِّ اجْعَلْ هَـٰذَا الْبَلَدَ آمِنًا وَاجْنُبْنِي وَبَنِيَّ أَن نَّعْبُدَ الْأَصْنَامَ ‎﴿ئیبڕاهیم:٣٥﴾‏
(به‌یاد بێنه‌) کاتێك ئیبڕاهیم نزای کرد و وتی: په‌روه‌ردگارا، باڵی هێمنی و ئاسایش بکێشه‌ به‌سه‌ر ئه‌م شار و وڵاته‌دا و خۆم و نه‌وه‌کانیشم بپارێزه‌ له‌وه‌ی که‌ بته‌کان بپه‌ره‌ستین.
لە بەرچاوترین ئامانجەکانی ڕیسالەتی پێغەمبەرانی خوا دروود و سەلامی خوایان لەسەر بێت، پێکهێنان و پاراستن و پەرەدان و ئاگاداریی لە هێمنایەتی و ئاسوودەیی بووە؛ چونکه تەنیا لەژێر تیشکی ئازادی و هێمنایەتییە که دۆخ و بەستێنی پێویست بۆ هەڵبژاردنی سەربەستانە و چاکسازیی وشیارانەی مەبەستی ئایینە ئاسمانییەکان تەیار دەبێ. هەروەک چۆن چاکسازی و خۆپاککردنەوە و پەروەردەی هاوسەنگیش دەبێته هۆی پتەوبوون و سەقامگیریی ئاسوودەیی و هێمنایەتی. بەتایبەت که چاکسازیی مەبەستی دین، سەرەتا لە بناغە و ڕیشەکانی سەرەکیی ژیانی تاکەکەسی واتە جیهانبینی و باوەڕەوە دەست پێ دەکا و پاشان تەواوی بوارەکانی ژیان، ئاخاوتن، کردار و ڕەفتار لەخۆی دەگرێ و پەرە دەستێنیت و کەسەکە بە کۆمەڵ و کۆمەڵگا پێوەندی دەداتەوە.
قورئانی پیرۆز دەفەرموێت: وَمَا نُرْسِلُ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ فَمَنْ آمَنَ وَأَصْلَحَ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ‎﴿ئەنعام: ٤٨﴾‏
ئێمه‌ پێغه‌مبه‌ران بۆ هیچ شتێک نانێرین جگه‌ بۆ مژده‌دان نه‌بێت (بۆ ئیمانداران) و ترساندن نه‌بێت (بۆ بێ باوه‌ڕان)، جا ئه‌وه‌ی ئیمان و باوه‌ڕ بهێنێت و چاکسازی بکات، ئه‌وه‌ نه‌ترس و بیمیان له‌سه‌ره‌، نه‌ غه‌مبار ده‌بن.

ئاشکرایە بەپێی ئامۆزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، پێوەندی لەگەڵ کەسانی تر دەبێ لەڕووی پێوەرەکانی دادپەروەری، چاکەکاری، دادوەری و هاوکاری و خێرخوازییەوە بێت. هەروەک خوای گەورە بە بڕواداران دەفەرموێت:يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا قَوَّامِينَ بِالْقِسْطِ شُهَدَاءَ لِلَّهِ وَلَوْ عَلَىٰ أَنفُسِكُمْ أَوِ الْوَالِدَيْنِ وَالْأَقْرَبِينَ ۚ إِن يَكُنْ غَنِيًّا أَوْ فَقِيرًا فَاللَّهُ أَوْلَىٰ بِهِمَا ۖ فَلَا تَتَّبِعُوا الْهَوَىٰ أَن تَعْدِلُوا ۚ وَإِن تَلْوُوا أَوْ تُعْرِضُوا فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا ‎﴿نیساء: ١٣٥﴾‏
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌ هه‌میشه‌ ڕاگری دادوه‌ری بن و شایه‌تیی بۆ خوا بده‌ن، با شایه‌تییه‌که‌شتان زیانی بۆ خۆتان و دایک و باوکتان یان خزمانیش هه‌بێت، ئه‌گه‌ر که‌سانێک له‌وانه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بێت یان هه‌ژار، خوا به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان چاکتر ده‌زانێت له‌ ئێوه‌ (واته‌ به‌ته‌ماعی ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌ دادپه‌روه‌ری لامه‌ده‌ن و به‌هۆی نه‌داریی و به‌زه‌یی بێ جێ له‌ حه‌ق لامه‌ده‌ن) نه‌که‌ن شوێن ئاره‌زووی نه‌فس بکه‌ون له‌ دادپه‌روه‌ری لابده‌ن، جا ئه‌گه‌ر ئێوه‌ پێچ لێ بده‌ن (زمان بگۆرن) و شایه‌تی ناحه‌ق بده‌ن، یان پشت هه‌ڵکه‌ن، ئه‌وه‌ چاک بزانن خوا ئاگاداره‌ به‌ کارو کرده‌وه‌تان.
جێی ئاماژەیە دادوەری و پابەندبوون بە پێوەرەکانی دادپەروەری که مەبەستی دینه، لە ئاگاداری، پارێزکاری و پێشکەوتنی فکری و کولتووری سەرچاوە دەگرێت و هۆکارەکانی ئاسوودەیی و هێمنایەتی گشتی پێک دێنیت و یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازار و ناڕەحەتییەکان و ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە ئاسانکردنی ژیان.
کەواتە کیمیای هێمنایەتی، سەربەستی و ئاسوودەیی، بنچینە و بنەمای ڕزگاری، پێشکەوتن، گەشە و پەرەسەندنه. لەو بوارەوە داوا و نزای حەزرەتی ئیبڕاهیمی خەلیل، قارەمانی خواپەرستی سەلامی خوای لەسەر بێ، بەڵگەیەکی ڕوون و تەواوە لەسەر ئەو ڕاستییە و کۆمەڵگایەک که خاوەنی ئازادی و هێمنایەتی و هاودڵییە، کۆمەڵگایەکی شیاوە بۆ بەندایەتی ڕاستەقینەی خوا و بڵاوکردنەوە و شیکاریی بەها بەرزەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و هەڵبژاردنی ئازادانە بۆ بەردەنگان و هۆگرانی که:وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ. 

والسّلام عليكم ورحمة الله وبركاته

لە درێژەی ئەو دانیشتنەدا، ئەندامانی شوڕای ناوەندی سەبارەت بە ڕا و بۆچوون و پێشنیاری ئەندامانی بەڕێزی لقەکان هەمبەر ناوەڕۆکی ڕەشەنووسی مەرامنامە و ئەساسنانەی جەماعەت وتووێژیان کرد.